عارف تەیفور: به‌مزووانه چه‌ند كه‌سایه‌تی و حزبی بچوك له سلێمانی دێنە ناو پارتی

لڤین:
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاشکرای دەکات به‌مزووانه چه‌ند كه‌سایه‌تی و حزبی بچوك له سلێمانی دەچنە ناو پارتی دەشڵێت حزبەکەی بەرپرس نییە لە دۆخی خراپی سلێمانی.
عارف تەیفور، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاند: به‌مزوانه چه‌ند كه‌سایه‌تی و حزبی بچوك له سلێمانی دێنه ناو پارتی.
ئەو لە بارەی دۆخی خراپی سلێمانی دەڵێت: خه‌ڵكی سلێمانی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه پارتی هیچ كات به‌شدار نییه له‌و سته‌م و نادادی و ناسه‌قامیگیرییه‌ی كه له سلێمانی دروست بووه، پارتی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه و یه‌كێتیی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتداری ڕه‌هایه، چیتر بێده‌نگ نابین له‌و سته‌مه‌ی كه له خه‌ڵكی ئه‌م شاره ده‌كرێت و هه‌رچی هه‌یه ئاشكرای ده‌كه‌ین.