لە بارەی هەمواری بەشێک بڕوانامە باڵاکان حکومەتی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد

لڤین:
حکومەتی هەرێم ئامادە نییە هەمواری بڕوانامە بۆ بەشیک لە فەرمانبەران بکات کە بونەتە خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا.
لە وەڵامی یاداشتی ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بڕوانەی ماستەر و دکتۆرا کە لە وڵاتانی دیکە بڕوانامەکانیان بەدەستهێناوە و داواینکردبوو کە بڕوانامەکانمیان هەموار بکرێت، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دەڵێت: تەنها یەکسانکردنی بڕوانامەیان بۆ دەکرێت.
وەزارەتەکە لە وەڵامی نوسراوی پەرلەمانی کوردستانی داوەتەوە و یاداشتی ئەو فەرمانبەرانەش لە رێی فراکسیۆنی کۆمەڵەوە ئاراستە کراوە، حکومەتی هەریم دەڵێت کە هەموارکردنی بڕوانامەیان بۆ ناکرێت لەبەر ئەوەی پێچەوانەی یاسای راژەی شارستانییە.
نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی بە فەرمی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش وەڵامی یاداشتی فراکسیۆنی کۆمەڵی داوەتەوە.