پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتی ئه‌ركەکەیدا كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگەیاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتی ئه‌ركەیدا به‌فیشه‌ك كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێنا.
موقه‌دەمی مافپەروەر عه‌لی جەمال، قه‌دوری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشكرایكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه تەرمی پێشمەرگەیەکی لیوای (3) بەناوی (ع.ع.ح) لەدایکبووی 1980 گه‌یه‌نراوه‌ته بەشی فریاکەوتنی نه‌خۆشخانه‌ی شەهید هەژار لەکەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
ئاشكراشیكردوه، بەوتەی هاوڕێکانی، ناوبراو دانیشتووی خانەقینە و لەکاتی ئەرکدا لەنزیک خانەقین فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و گیانی لەدەستداوە.
لەئێستاشدا لەپزیشکی دادوەری قەزای کەلار توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت‌و دواتر ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.