كۆتایی ئەم مانگە ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق
حكومەتی عێراق: كۆتایی ئەم ماگە ڤاكسین دەگاتە عێراق

لڤین:
وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد كۆتایی ئەم مانگە ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق و وەزارەت و فەرمانگەكان و هاوڵاتیان پابەند دەكرێن بەبەستنی دەمامك و دووركەوتنەوەی لەیەكتری.
حەسەن نازم، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وەزارەت و دامەزراوە و هاوڵاتیان پابەند دەكرێت بۆ بەستنی دەمامك و پابەندبوون بە دووركەوتنەوە لەیەكتری، رێگریش دەكرێت لە كۆبوونەوە و بۆنەگشتیەكان.
وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕوونیكردەوە، كاركردن لە زۆرێك لە نەخۆشخانەكاندا دەسپێدەكاتەوە كە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی كۆرۆناوە خزمەتگوزاریەكانیان گۆڕیبوو بۆ چارەسەری كۆرۆنا.