فازیل میرانی: بەبرادەرانی خۆمانم وت كەناڵێك بە كرێبگرین

لڤین:
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند لە ماوەی رابردوو بە بەرادەرانی حزبەكەی راگەیاندووە كەناڵێكی عەرەبی بەكرێبگرن و روونیبكەنەوە سونە و شیعە چیان كردووە بۆ گەلی خۆیان تا لە هەڵبژاردن باسی بكەن.

فازڵ میرانی، لە نوێترین چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیای حزبەكەی رایگەیاند “لە ماوەی پێشوودا بە برادەرانی خۆمانم وت: با هەندێك پارە كۆبكەینەوە و كەناڵێكی عەرەبی لە بەغداد بەكرێ بگرین، جا دیجلە بێت یان عێراقیە، بچین قسە بۆ گەلی عێراق و سوننە و شیعەكان بكەین”.

ناوبراو وتیشی پێویستە پێیان بڵێین “كێشەی ئێمە وازلێبێنن، ئێوەی چیتان كردووە بۆ گەلی خۆتان بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردن باسی بكەن، كاتی ئەوە هاتووە ئێمە لەگەڵ گەلی عێراق قسە بكەین، چونكە ئەم برادەرانەی بەغداد ئێمەیان كردووەتە ئامرازێك بۆ ئەوی ریكلامی هەڵبژاردن بكەن بۆ خۆیان، لە ئێمە دەربچێت هیچی تریان نییە”.

سكرتێری مەتەبی سیاسی پارتی وتیشی: نابێت هەر موچە لەبەرچاوبگرن و ناكرێت لەبەر موچە واز لەوڵاتەكە بهێنن، كێشەی كورد لەگەڵ بەغداد لە موچە گەورەترە و نابێت تەنها باسی موچە بكەین، كێشەی خاك و نەتەوە لەپێشترە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button