لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا

لە مانگی رابردوو 225 بازرگان و بڵاوكراوەی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون

لڤین:

هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا 225 بازرگان و بڵاوكەری مادەی هوشبەریان دەستگیركردووە و 143 دۆسیەی مادەی هوشبەر كراونەتەوە.

عەلی ئەلحەسەن وتەبێژی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی باكوری و رۆژهەڵاتی سوریا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری چالاكیەكانی خۆی لە مانگی رابردوو بڵاو كردەوە و رایگەیاند: تیمەكانی ئەندازیاری مین، 23 مینیان پووچەڵكردەوە. لە هەموو هەرێمەكە 25 تەقینەوە روویاندا و لە ئەنجامدا 12 كەسی مەدەنی شەهید بوون و 21 كەسی مەدەنیش بریندار بوون.

ئەوەشی روونكردەوە لەو ماوەیەدا بە هاوكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزەكانیان حەوت ئۆپراسیۆنیان دژی گروپە توندڕەوەكان ئەنجامداوە و13 تاوانی كوشتن ئاشكرا كراون.

وتەبێژی هێزەكانی ئاسایشی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا راشیگەیاند: لەو ماوەیەدا 225 بازرگان و بڵاوكەری مادەی هوشبەریان دەستگیركردووە و 143 دۆسیەی مادەی هوشبەر كراونەتەوە، لە هەمانكاتدا پێنج شانەی بازرگانی و قاچاخچێتی شوێنەوار دەستگیركراون.

عەلی ئەلحەسەن ئەوەشی روونردەوە لەو مانگەدا شەش تاوانی ساختەكردنی پارە و 21 تاوانی ساختەكردنی بەڵگەنامە فەرمیەكان و 14 تاوانی بەكارهێنانی ناسنامەی كەسی دیكەش ئاشكراكراون.

ئەوە جگە لەوەی لەو ماوەیەدا 106 رووداوی دزیش هەبووە و 14 دۆسیەی فێڵبازی و 25 تاوانی دۆسیەی لادان لە ئەدەب و دیسپلینی كۆمەڵایەتیش هەبووە.

ئاسایش ئەوەشی راگەیاند لەو ماوەیەدا 713جار دۆخی نائاسایی راگەیەندراوە 410جاریان دۆخی ساردبووە و 303 جاریش دۆخی گەرمبووە، 124 چەكی بێ مۆڵەتیش لە بازگەكاندا دەستی بەسەردا گیراوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button