مەزڵوم عەبدی داوایەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات

لڤین:

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی رایگەیاند، داوا لەهاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دەکەن هاوکار بێت لەدابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و گەشەپێدانی ئابوری ناوچە ئازادکراوەکان.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هاوپەیمانی دژی داعش کۆدەبێتەوه بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێشکەوتن و قۆناغەکانی دیکەی روبەڕوبونەوەی داعش بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی بەردەوام.

لەو پەیامەیدا کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاوی کردووەتەوە دەشڵێت، لەگەڵ هاوپەیمانیەتییەکە کار دەکەن بۆ گەڕانەوەی ئەو دەیان هەزار ژن و منداڵ و چەکدارانەی داعش کە لە ناوچەکەدان بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

فەورماندەی گشتی هەسەدە داواشی کردووە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشتی سەقامگیری و بوژانەوەی ئابوری لە ناوچە ئازادکراوەکان بکات.

ئەمڕۆ لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی 83 وڵاتی ئەندامی هاوپەیمانییەکە باس لە کارەکانی هاوپەیمانێتیەکە دەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button