ناوى کوژراوانى بۆردومانەکەى ئەمریکا بۆ سەر حەشد راگەیەندرا

لڤین:

کەتیبەکانى سەیدولشوهەدا، ناوى ئەو چەکدارانەى کەتیبەیەکی ئاشکرا کرد کە لە بۆردومانەکەى ئەمەریکا بۆ سەر بارەگایەکیان لەسەر سنورى نێوان عێراق-سوریا، کوژراون

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ( پینتاگۆن ) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد،” فڕۆکە جەنگیەکانی ئەو وڵاتە لە ‌هێرشێکیان بۆسەر کەتیبەیەکی حەشد لە ئەنبار ئەنجامداوە”.

ئاماژەی بەوەیش کردووي،”هێرشییان بۆسەر ئەو هێزانە لە وەڵامی ئەو هێرشانە دێت کە ئەو چەکدارانە دەیکەنەسەر کارمەندان و دامەزراوە ئەمەریکییەکان لە عێراق.”

پینتاگۆن ئاشکرایشی کردووە، “هێرشەکانی ئەمشەو ئەوە نیشان دەدات کە سیاسەتی سەرۆک بایدن ڕوونە و بۆ پاراستنی ئەمەریکاییەکان کار دەکات و بە فەرمانی جۆ بایدن، ژمارەیەک ناوەندی سەربازیی “میلیشیاکانی سەر بە ئێران”یان لە عێراق و سوریا کردە ئامانج.”

بەوتەی جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، “بۆردومانەکە لەسەر سنوری عێراق و سوریا بووە چەند شوێنێک کراونەتە ئامانج کە لەلایەن لیواکانی حزبوڵڵا و لیواکانی سەید ئەلشوهەدا بەکاردەهێنرێن.”

هاوکات ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە،” لە هێرشەکەدا پێنج چەکداری سەید ئەلشوهەدا کوژراون، بەڵام لە راگەیەندراوى کەتیبەکەدا ئاماژە بە کوژرانى چوار چەکدار کراوە.”

لەبەرامبەر ڕاگەیەندراوەکەی پینتاگۆن،کەتیبەی سەیدولشهەدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد،” لە بۆردومانەکەى ئەمەریکا بۆ سەر بارەگایەکى کەتیبەکە لەسەر سنورى عێراق-سوریا، چوار چەکدارى کەتیبەکە گیانیان لەدەستداوە.”

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە ئەو چەکدارانەى کە لە بۆردومانەکەدا کوژراوون بریتین لە ،” حسێن عەلى عەبدولحسێن ساڵح بیزانى، کرار سەعد حەمدان جلوب مەحمەداوى، کرار عەبدولعەزیز زینل شەبکى، محەمەد رومى ماجد محاسن فەرتوسى.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button