حکومەتی هەرێم پێداچوونەوە بۆ بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی دەکات

لڤین:

پاش ئەوەی ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنێکیێ تایبەت بە پرۆژە یاسای دانانی دادگای تایبەت بە تاوانەکانی چەکدارانی داعش لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە ئەنجامداوە و بە واژۆی نۆ ئەندامی دادگاکە بە نادەستوری لەقەڵمدراوە.

لەبەرامبەر ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی، فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووە،” مەبەست لە پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بە تاوانەكانی داعش، ئەوە بووە كە ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان ھەبووە لە كوشتن و ئەشكەنجەدانی ھاووڵاتیان، دادگایی بكرێن، چونكە دادگاییكردنی تۆمەتباران، جێبەجێكردنی دادگەرییە بۆ گەیاندنی تۆمەتباران بە سزای خۆیان.”

ئاماژەی بەوەیشداوە،” دوو ساڵە ھەرێمی كوردستان چەندین بەڵگەنامەی لەسەر تاوانەكانی تیرۆریستانی داعش ئامادە كردووە و كاری لەسەر كراوە.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاشکرای کردووە،” بڕیاری دادگای فیدڕاڵی پێداچوونەوەی بۆ دەكەین و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان وەڵامی خۆمان دەبێت، راستە لە ڕووی یاساییەوە تانە لە بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی نادرێت، بەڵام ھێشتا دەرفەتی قسەكردن ماوە تا ئێمەیش بۆچوونی خۆمان بڵێین، لەبەر ئەوەی لەوانەیە ئەو شتانەی ئەوان باسیان كردووە، ئێمە لەگەڵی نەبین”.

لە کۆتایدا وەزیری دادی هەرێم بە ماڵپەڕەکەی ووتوە،” دامەزراندنی دادگایەك بۆ تاوانەكانی داعش، دادگایەكی تایبەت نییە، بەڵكو دادگایەكی تایبەتمەندە و جیاوازی ھەیە لە نێوان ئەو دوو دادگایەدا، ئەو دادگایەی پێشنیاز كراوە تایبەت نییە وەك ئەو بەناو دادگایەی شۆڕشی سەردەمی رژێمی بەعس كە خەڵكی بە كوشت دەدا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button