بەنزینى موحەسەن بە ٦٥٠ دینار بۆ بەنزیخانەکان دابین دەکرێت

لڤین:

وەزارەتى نەوتیى عێراق، ئێستا بەنزینى موحەسەن لە بەنزینخانەکان بە نرخى ٦٥٠ دینار بۆ لیترێک بەردەستە و نرخى یەک لیتر بەنزینى ناوخۆییش ٤٥٠ دینارە.

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ ( شەممە، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )  حامد یونس، بریکاری وەزیرى وەزارەتى نەوتی عێراقی، ڕایگەیاندووە،” ئێستا بە درێژایى ڕۆژ بەنزینخانەکان بەنزینى ئۆکتان بەرز و موحەسەن بۆ شۆفێران دابین دەکەن و بەردەستە.”

بریکارەکەی وەزیر، جەختی لەوە کردووەتەوە،” کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان بەردەوام بەنزینى موحەسەن دابین دەکات بە نرخى ٦٥٠ دینار بۆ لیترێک، هەروەها بەنزینى پاڵاوتگە ناوخۆییەکان نرخى یەک لیتر ٤٥٠ دینارە.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوەشداوە،” کۆمپانیاکە سەرجەم هەوڵەکانى دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردن بە هاوڵاتیان، ئەوەش سەرەڕاى ئاڵنگارى تەندروستى و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، سەرجەم دەروازەکانى ئامادەکردن وزە بە تەواوى توانایانەوە ٢٤ کاتژمێر لەکاردەان بۆ دابینکردنى پێداویستى هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلەکانیان.”

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقیەکان، حسێن تاڵب، بەڕێوەبەرى گشتیى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان وتویەتى،” وەزارەتى نەوت بڕیاریداوە کارى دەروازەکانى دابینکردنى سوتەمەنى بکات بە ٢٤ کاتژمێر و سەرجەم وێستگەکانى ئامادەکردنى سوتەمەنیش بە تەواوى توانایانەوە لەکاردان.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button