لاهور شێخ جەنگی:

پێویستە هەوڵەکان چڕ بکرێتەوە بۆ دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی بۆ هاووڵاتییان

لڤین:

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، ئەمڕۆ ( شەممە، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە،”ئەمڕۆ لەگەڵ برای بەڕێزم کاک عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە مێرگەپان سەردانی د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆککۆماری عێراقمان کرد.”

ئاماژەی بەوەیش داوە،” لە دیدارێکدا کە هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەی بوون، بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.”

هاوسەرۆک ئاشکرایشی کردووە،” هاوڕابووین لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە پێناو سەرکەوتن بەسەر ئاڵنگارییەکان و دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی بۆ هاووڵاتییان.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە،” گرنگی و چارەنووسسازی هەڵبژاردنەکانی داهاتوومان دووپات کردەوە وەک خواستێکی جەماوەری بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی و ڕاستکردنەوەی ئەو بارە لار و نەخوازراوەی کە ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە.”

ئاماژەی بەوەیش کردووە،” لەو سۆنگەیەشەوە پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستان لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانمان بە هەنگاوێکی گرنگ زانی لە پێناو ئارامی و یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد لە بەغدا، جەختیشمانکردەوە کە ڕۆڵی هاندەر دەبینین بۆ ئەوەی هەموو لایەنە کوردستانییەکان دوای هەڵبژاردن لە ژێر چەتری ئەو هاوپەیمانیەتییە کۆببنەوە، چونکە ئێمە پێمان وایە بەیەکەوە بەهێزترین و دەتوانین پێکەوە لە بەغدا داکۆکی لە مافە ڕەوا و دەستورییەکانی گەلەکەمان بکەین.”

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button