108 پەرستاری نەخۆشخانەی هیوا میلاکیان خرایە سەر نەخۆشخانەی شار

لڤین:

به‌ فه‌رمانێكى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ته‌ندروستى سلێمانى،لە رۆژی 10ی ئەم مانگە 108 په‌رستارى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا میلاکیان ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆسه‌ر میلاكى نه‌خۆشخانه‌ى شار.

له‌نوسراوێكدا كه‌ ڕۆژى 10ى ئه‌م مانگه‌ ده‌رچوه‌ و واژۆى سه‌باح هەورامی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ته‌ندروستى سلێمانى له‌سه‌ره‌، تیایدا دەڵێت “پشت به‌ده‌سه‌ڵاتى پێدراومان به‌فه‌رمانى وزارى ژماره‌ 1392 له‌ 22ى 2ى 2021 بڕیارماندا به‌گواستنه‌وه‌ى موچه‌و میلاكى ئه‌و په‌رستارانه‌ى ناویان له‌لیستى هاوپێچدا هاتووه‌ كه‌ ژماره‌یان 108 په‌رستاره‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شار”.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە نوسراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لیستی ئەو پەرستارانەی میلاکیان دەگوازرێتەوە ناوه‌كانیان به‌(ئه‌وین مسته‌فا بابه‌) ده‌ستپێده‌كات‌و به‌(شه‌هلا ئه‌حمه‌د بابه‌ مراد) كۆتایی دێت.

ئەوەش پێش ئەوە بووە کە پزیشك‌و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بایكۆتیان ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ داخستنى نه‌خۆشخانه‌كه‌.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button