لە هەولێر 120هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێت

لڤین:

بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی ھەولێر رایگەیاند،  120 هەزار یەکەی نیشتەجێ بوون مۆڵەتیان پێدراوە کە خۆی لە 90 پڕۆژەدا کۆکراونەتەوە.

سامان عارەب، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، 90 پڕۆژەی نیشتەجێبوون مۆڵەتی دروستکردنیان پێ دراوە، کە خۆی لە 120ھەزار یەکەی نیشتەجێبووندا دەبینێتەوە.

وتیشی: ئەمجارە بە جۆرێکە پێویستە ئەو زەوییەی پێیان دەدرێت، 35%ی نرخەکەی بۆ حکومەت بێت و نرخی یەکەکانیش ھەمەجۆرە، کە ھەیە بە 30 هەزار دۆلار و قیستەکانیش ھەتا ھەشت ساڵیش دەخایەنێت.

بەڕێوەبەری وەبەرھێنانی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە، ئەو پارەیەی ھاووڵاتی بۆ کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون  دەیدات، نادرێتە وەبەرھێنەر و دەخرێتە ژمارە حیسابێکی تایبەت بە سەر پەرشتی ئێمە و پێویستە لە پڕۆژەکەدا خەرج بکرێت و نابێت وەبەرھێنەر پارەکە بباتە دەرەوە، بۆ ئەم مەبەستەش خیتاب زەمانیش دەداتە ئێمە، بۆیە پارەکە لە دەستێکی ئەمیندا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button