لە هەرێمی کوردستان نۆ بەنداو دروست دەکرێت

لڤین:

وتەبێژى وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە نۆ بەنداو لە هەرێمى کوردستان دروستبکرێت کە بە دروست کردنى کێشەى پێدانى و ئاوى خواردنەوە چارەسەر دەبێت.

حسێن حەمە کەریم، ڕاگەیاند: بڕیاردراوە نۆ بەنداو لە هەرێمى کوردستان دروستبکرێت کە بە دروست کردنى کێشەى پێدانى و ئاوى خواردنەوە چارەسەر دەبێت، ئەو بەنداوانە سێ دانەى دەکەوێتە سنورى پارێزگاى سلێمانى و سێ دانەى دیکەشى دەکەوێتە هەولێر و ئەوى دیکەش دەکەوێتە پارێزگاى دهۆکەوە.

ئەوەشی روونکردەوە ئەو بەنداوانە لە لایەن کەرتى گشتى و تایبەتەوە دروستدەکرێت و زیاتر لە 60 کۆمپانیا داواکاریان پێشکەش کردووە و لیژنەیەکیش لە سەر ئاستى حکومەت بۆ چاودێرى کردنى کارەکان پێکهێنراوە.

لەو لێدوانەیدا وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە سایتی ئێس ئێن ئێنی راگەیاند: تەنها هەرێمى کوردستان نییە تووشى گرفتى وشکە ساڵى بووبێت بەڵکو عێراقیش بەهۆى ئەو کێشەیەوە دەناڵێنێت، لە دوا سەردانیدا بۆ هەرێمى کوردستان وەزیرى سەرچاوە ئاویەکانى عێراق بەڵێنى کارى پێکەوەى داوە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە و چارەسەرى کێشەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button