شەماڵ عەبدولوەفا: كاتی ئەوە هاتووە گۆڕان گردەكە بەجێبهێڵێت

لڤین:

شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان كە ئێٍتا دەستی لە بزوتنەوەكە كێشاوەتەوە دەقی پڕۆژەیەكی بڵاوكردەوە بۆ رادەستكردنەوەی گردی زەرگەتە كە ئێتا مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەكەی تێدایە بە حكومەت بۆ ئەوەی بكرێتە ناوەندێكی میدیایی.

ئەو ئەندامە دەستلەكاركێشاوەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان راشیگەیاند: پرۆژەیە بیرۆكەیەك بوو دوای كۆچی نەوشیروان مستەفا دەبوو كاری لەسەر بكرایە .

ئەو بەبیری دەهێنێتەوە چەند جارێك ئەو پڕۆژەیەی خستووەتە بەردەم بەرپرسە باڵاكانی بزوتنەوەكە بەڵام هەرجارە “بە بیانویەك رێی لێ گیرا” ئەو پێشیوایە كە ئیتر هیچ بەربەستێك نەماوە بۆ بڵاونەكردنەوەی.

‎ئەو ئەندامەی خانە دەشڵێت “دەڵێن نەوشیروان مستەفا لە باوكی ھەژارانەوە بووەتە باوكی دەوڵەمەنەكان …. با بگەڕێتەوە بۆ نازناوە كۆنەكەی خۆی كە باوكی ھەژارانە”.

دەقی پڕۆژەكە:

‎لە سێھەم ساڵیادی نەوشیروان مستەفا دا
كاتی ھاتووە قسەیەك بكەین!!

ھەر لە دروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە كێشەیەكی جەوھەری و قوڵ بەرۆكی بزوتنەوەكەی گرتووە، ئەویش پەیوەندی نێوان بزوتنەوەكە و كۆمپانیای وشەیە ، لە سەردەمی كاك نەوشیروانیشەوە تا ئێستا ئەو پەیوەندیە رێك نەخراوە، چەندەھا و چەندەھا جار ئەم بابەتە باس كراوە و وروژێنراوە بەڵام ھیچ ئەنجامێكی پۆزەتیڤی لێ نەكەوتۆتەوە و مردار كراوەتەوە !

تا ئێستاش ھەندێ لە ھەڵسوراوەكانی بزوتنەوەكە وادەزانن گردەكە ھی بزوتنەوەكەیە ، ھەندێكی تریان دەلێن با بەشی بزوتنەوەكەی لێ جیا بكرێتەوە ئەوەی تریش بۆ كۆمپانیای وشە ، كۆمپانیای وشە بە ناوی نەوشیروان مستەفا بوو كە ئەویش جێی ھێشتین كرایە سەر ناوی كورەكانی ، كە ئێستا ئەوان خاوەنی كۆمپانیاكەن بە ھەموو دامەزراوە میدیاییەكانەوە جگە لە رادیۆ وچەند سایتێك كە بە فەرمی بە ناوی بزوتنەوەكەوە ماوە ، ئەمە دوا ھاوكێشەی راستەقینەی ئەم كەیسەیە.

ئەم زەوییە ھی وەزارەتی كشتوكاڵ بووە وەكو ھەموو زەوییەكانی ئەم وڵاتە بە بێ ئاگاداری خاوەنی رەسمی ئەم زەوییانە لەسەر حیزب گاپۆ كراوە ، لە كاتی وازھێنانی نەوشیروان مستەفا لە یەكێتی ، داوای لە یەكێتی كرد بۆ زەوییەك كە كۆمپانیاییەكی میدیایی دروست بكات، ئەم زەوییە كرا بە ناوی كۆمپانیای وشەوە كە خاوەندارییەكەی دەگەرێتەوە بۆ نەوشیروان مستەفا .

ئەم زەوییە بۆ كاری خزمەت گوزاری گشتی وەرگیراوە نەك بۆ حیزب و كورەكانی نەوشیروان مستەفا ، بۆ شارێكی میدیایی سەربەخۆ دروست كراوە ، ئێ خۆ ناكرێت ببێ بە میدیای حیزب و خەونەكەی نەوشیروان مستەفا بەلاوە بنرێ .

ئی چ جیاوازییەك لە نێوان گۆڕان و حیزبەكانی تردا دەمێنێتەوە؟! كەحیزبەكانی تر گرد و گردەلۆكە و شار و پانتایی زۆریان بۆ خۆیان داگیر كردووە و كردوویانە بە ناوی حیزبەوە، ئەمیش گردێك بە ناوی خۆیەوە بكات یان بیر لەوە بكاتەوە بەشێك لە زەوییەكەی جیا بكاتەوە و بیكاتەناوی خۆی .

ھەر دوای كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لیژنەیەك بە ناوی (لیژنەی پاراستنی ئەرشیفی نەوشیروان مستەفا ) دامەزرا، كە وا نزیك دەبێتەوە لە سێ ساڵ، لەوانەیە كەس بە ووردی ئاگای لە كاری ئەم لیژنەیە نەبێت چییان كردوە، چی لەسەر ئەم پیاوەیە بە وردەكارییەكی زۆر گەورە ئەرشیف كراوە ، كەمێكی ماوە.

ماوەیەك لەمەو بەركاری لیژنەكە بەرەو كۆتایی دەچوو دەبوایە ھەرچی لەم بوارەدا بدرایە بە دامەزراوەیەكی فەرمی لە ژێر ناونیشانی (دامەزراوەی نەوشیروان مستەفا) ، دامەزراوەیەك بە فەرمی مۆڵەتی ھەبێت ، بۆردێكی بۆ بنیاد بنرێ بودجە و پرۆژەی ھەبێت ، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەكە ئەم پێشنیازەی خستە بەردەم كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا (كاك نما و كاك چییا) ئەوانیش ئەو بیرۆكەیەیان زۆر پێ باش بوو ، زیاتر لە ساڵ و نیوێكە ئەو دامەزراوەیە دروست نەكرا ، لە كاتێكدا كارەكە زۆر سانا و ئاسان بوو ، بۆ ئەوەی لە رێگای ئەو دامەزراوەیەوە ئەم كێشەی پەیوەندییە لە نێوان گۆڕان و كۆمپانیای وشە و ئەو دامەزراوەیە رێك بخرێ.

ئێستا كاتی ئەوە ھاتووە بزوتنەوەكە بیر لەوە بكاتەوە وردە وردە و لەسەرخۆ بە پلانێك گردەكە بە جێ بێڵێ و بیداتەوە دەست كۆمپانیای وشە و ئەو دامەزراوەیەی كە ئاماژەم پێ كرد ، بۆ ئەوەی ھەر سێكیان پێكەوە گردەكە رادەستی پرۆژەكەی نەوشیروان مستەفا بكەنەوە ، كە شارێكی میدیاییە و بریتی دەبێت لە كۆلێژێكی میدیا و مۆزەخانە و شانۆ و سینەما و كتێبخانە و …..و ھتد كاك نەوشیروانیش لە ئارامگەكەیەوە چاودێریان بكات بەمە خەونە گەورەكەی نەوشیروان مستەفا دێتە دی.

گۆڕانیش وەكو ھێزێكی سیاسی و بوونی لە پەرلەمان و بەشداری لە حكومەت داوای زەوییەك بكات لە حكومەت وەكو مافی خۆی و بتوانێت مەنزلێك بۆ خۆی دروست بكات .

بەم شێوەیە ھاوكێشەكە راست دەبێتەوە ، پەیوەندی ئەم دامەزراوانە و میدیا و بزوتنەوەكە ، شارێگای راستی خۆی دەگرێت و رۆحی نەوشیروان مستەفا ش ئاسودە دەبێت ، ئەو كات گردەكە دەبێتە شوێنێكی گشتی و كاك نەوشیروانیش لە چوارچێوەی گۆڕان دەردەچێت دەبێتە سونبولێكی نیشتیمانی .

كورەكانی جوان ، بزوتنەوەكە جوانتر ، نەوشیروان مستەفا ش جوانترین…..

بۆ ئەم پرۆژەیە رۆژێك دیاری نەكراوە بۆ بڵاو كردنەوەی بەڵكو بەروارەكە ھی سێھەم ساڵیادی نەوشیروان مستەفایە كە ١٩/٥/٢٠٢٠ ە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button