بزانە عەباس فەتاحی پەرلەمانتاری کوردستان چی بە حکومەت دەڵێت؟

لڤین:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، ڕەخنەی توند لە حکومەتی هەرێم دەگرێت و دەڵێت: حکومەت شەرم لە هیچ بڕیارێک ناکات، لەڕێی پێوەری ئاوەوە پارەی هەوا لە خەڵک وەردەگرێت، پارەی کارەباش لە دینارەوە دەکات بە دۆلار، نرخی نەوت و بەهای دۆلاریش بەرز دەبێتەوە، بەڵام موچە بە دوومانگ جارێک و بە لێبڕینەوە دەدات.

عەباس فەتاح ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، لە بارەی بڕینی موچە و ئەو ستمانەی لە خەڵک دەکرێت نوسینێکی بە ناونیشانی (سەیرە لە حکومەتی هەرێم) بڵاوکردوەتەوە و تێدا ڕەخنەی توند لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت.

ئەو پەرلەمانتارە لە سەرەتای نوسینەکەیدا دەڵیت: “بەڕاستی ئەوەی ئەم حکومەتی هەرێمە دەیکات، ئەوپەڕی ئازایەتیە چونکە شەرم لە هیچ بریارێک ناکات، سەیرکەن لە 21٪ لە موچە دەبڕێت بەناوی کورتهێنانی داهاتەکەی، دۆلار بەرز دەبێتەوە بەرامبەر دیناری عێراقی بە 20٪ هەر لێبڕین بەردەوامە لە کاتێک داهاتی هەرێم لە ٪90 بە دۆلارە، نەوت نرخی بەرز دەبێتەوە هەر لێبڕین بەردەوامە، بەلام چونکە پارەی کارەبا بە دینار وەردەگرێت لە هاولاتیەکانی ئەویشی لێ دەکات بەدۆلار و نرخەکەی بەرز دەکاتەوە”.

لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا عەباس فەتاح، نوسیویەتی: “حکومەت غازی ناوخۆ دەدات بە هاوڵاتیەکانی گرانی دەکات بە نرخی دۆلار وە پێوەری ئاو دەبەستێت پارەی هەوای بۆریەکەی لێ وەردەگرێت، بەڵام موچە بە دینار و بە دوومانگ جارێک و بە لێبڕینەوە دەدات، بە ڕاستی حکومەتێکی ئازاو بوێرە”.

لە کۆتایشدا نوسیویەتی: “دەزانم پێم ئەڵێن بۆ لێرە دەینوسی و بە حیزبەکەت نالێی، بۆ ئەینوسی و لەپەرلەمان باسی ناکەی، بۆ و بۆ و…هتد، هەرچی دەیڵێن و پێم دەڵێن هەمووی ڕاستە و گەردنتان ئازاد بێت، ئەوەی پێمان دەکرێت و لە دەسڵاتمان دایە ئەگەر هیچیشمان پێ نەکرێت بەڵام بێ دەنگیش نابین، کە کوردەواری دەڵێت هەر دەیڵێن تا ئاو لەدوو بێرمان بێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button