تا ئێستا زیاتر لە 100 کاندید بۆ هەڵبژاردنەکەی عێراق کشاونەتەوە

لڤین:

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تائێستا 100 کاندید کشانەوەی خۆیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە راگەیاندووە.

 

حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە رۆژنامەی فەرمی عێراقی راگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کشاونەتەوە زیاتر لە 100 کاندید دەبن.

 

ناوبراو وتیشی: کۆمسیۆن کارى بەوە نییە کشانەوەکە بە بڕیارى تاکەکەسییە یان لەژێر فشاردایە، تەنها ئەوە گرنگە داواى لەو شێوەیە بەپێی ڕێنماییەکان بێت، کشانەوەی کاندیدیش دەبێت بە رەزامەندی حزبەکەی یان ھاوپەیمانییەکەی بێت، لەم پرسەشدا کۆمسیۆن تەنها دەتوانێت رەزامەندی لەسەر کشانەوەیان بدات.

 

پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، 44 هاوپەیمانى و 267 حزب ڕەزامەندیان لەسەر دراوە بۆ بەشداریکردنیان لەهەڵبژاردن، زیاتر لە 3 هەزار و 500 کاندید تۆمارکراون.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button