ئەنجومەنی وەزیران بۆ سێ تەوەر کۆدەبێتەوە

لڤین:
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و سێتەوەری جیاواز گفتوگۆیان لەبارەوە دەکێت کە تەوەری سەرەکی باسکردنی رەشنوسی پڕۆژە بودجەی هەرێمە.
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەن و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکە ئەنجامدەدات.
بە گوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، کە کۆبونەوەکەدا سێتەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت و لە تەوەری یەکەمدا لەبارەی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکردن لەسەر رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ گفتوگۆ دەکرێت.
لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا، کۆبوونەوەی وەزیرەکانی (دارایی و ئابوری، کاروباری پێشمەرگە، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان) و سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، باسی لێوە دەکرێت.
وا بڕیارە لەو کۆبونەوەیەدا ڕاپۆرتێکی شیکاری دەربارەی بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە هەرێمی کوردستان – عێراق) کە ئاماژەی بەوە کردووە ١٩٧ماددە پێکهاتووە بخرێتە بەردەستی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران.