سەفین دزەیی: گرژییەکان لەنێوان پەکەکە و پارتی نییە

لڤین:
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، گرژییەکان لەنێوان پەکەکە و پارتی نییە، بەڵکو لەنێوان پەکەکە و حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە BBCـی تورکی راگەیاندووە: پەکەکە 30 ساڵە لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر بووە و خۆیشی بە جێگرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزانێت.
بەرپرسی فەرمانگەی دەرەوەی هەرێم وتیش: هێزی پێشمەرگە لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، کە وەزارەتێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆیە کێشەکە لەنێوان پەکەکە و پارتیدا نییە، بەڵکو لە نێوان پەکەکە و حکومەتی هەرێمی کوردستانە.