لاهور شێخ جەنگی بۆ باڵیۆزی ئەمریکا: بەشداریی شەڕی دۆڕاوی براکوژی ناکەین

لڤین:

هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبویەوە و تیایدا رایگەیاند، بەشداریی شەڕی دۆڕاوی براکوژی ناکەین و داوا دەکەین بە ئاشتی کۆتایی بەو گرژییانە بهرێندرێت کە لە ئارادان.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی لەگەڵ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی هاوڕێیان.کۆبوونەوە.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: هاوڕا بووین لەسەر یەکڕیزیی نێوان لایەنەکان لە پێناو ئارامی و سەقامگیریی سیاسیی هەرێم، ئاماژەمان بە پێکهێنانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان کرد لە نێوان یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان.

لاهور شێخ جەنگی وتیشی لەو کۆبوونەوەیەدا “دووپاتمان کردەوە ئێمە بەشداریی شەڕی دۆڕاوی براکوژی ناکەین و داوا دەکەین بە ئاشتی کۆتایی بەو گرژییانە بهرێندرێت کە لە ئارادان”.

لە بارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هاوسەرۆکی یەکێتی ئامادەیی حزبەکەی دەربڕیوە “بۆ چاکسازیی و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، جەختمان کردەوە کە ڕاگرتنی بنەمای هاوسه‌نگیی و باڵانسی هێز و یه‌كسانی له‌ فه‌رمانده‌یی و مه‌شق و چه‌كدا دەبێتە مایەی زەمینەیەکی گونجاو بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد لە باسی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بونی ئەو هێزانایەان “بە پێویست زانی بۆ هاوکاریکردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بە تایبەت لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا باس لە دۆخی شنگال کراوە و بە گوێرەی راگەیەندراوی هاوسەرۆکی یەکێتی “جەختمان کردەوە لەسەر پەراوێزنەخستن و بەشداریپێکردنی ئێزدییەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنامەی شنگال کە فاکتەرێکی گرنگە بۆ دابینکردنی ئارامیی قەزاکە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button