مستەفا چاوڕەش:

لە تەقەکردنەکەی سلێمانیدا 11 کەس برینداربوون و کێشەکەش چارەسەر کراوە

لڤین:

مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی یەكێتی، ئاشکرایکرد، لە ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی شاری سلێمانیدا 11 کەس برینداربوون و کێشەکەش بە ئامادەبوونی کوڕێکی شێخ جەعفەر چارەسەر کراوە.

مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی یەكێتی نیشتمانی کوردستان بە ماڵپەڕی ڕووداوی راگەیاندووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای ‏یەكەكانی 70، كێشەی تەقەكانی شەوی رابردووی شاری سلێمانیان یان چارەسەر كردووە، ‏ئەوەشی خستوەتەڕوو “لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری سەرجەم هێزە ئەمنییەكان ‌و نۆزانی كوڕی كاك شێخ جەعفەر ئامادەبوو، بە رێككەوتن ‌و رەزامەندیی هەموویان ‏كێشەكە چارەسەركرا ‌و لایەنی كەمتەرخەمیش لە ڕووداوەكەدا ڕووبەڕووی دادگا ‌و یاسا دەكرێتەوە”.‏

بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی یەكێتی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، “بەداخەوە لە شەڕەكەدا 11 كەس برینداربوون، ئێستا ‏‏5یان چارەسەركراون و نەخۆشخانەیان جێهشتووە ‌و چارەسەری پێویستیش بۆ ئەوانی دیكە دەكرێت”.‏

شەوی رابردوو، لە گەڕەكی سەرچناری سلێمانی شەڕەتەقە ‏لەنێوان هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لەگەڵ هێزەكانی كۆماندۆی سەر بەجەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕوویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.‏

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button