لیژنەی ئەمنی سلێمانی راگەیەندراوێكی لە بارەی تەقەکانەوە بڵاوكردەوە

لڤین:

لیژنەی ئەمنی سلێمانی بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی گەڕەكی سەرچنار كۆبووە و لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو كەسانەی تۆمەتبارن رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە و هەركەسێك لەپشت تەقەكردنەكەوە بێت لێپرسینەوەی تووندی لەگەڵ دەكرێت.

لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەر کەسێک لە پشت ڕوداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردو بێت لێپرسینەوەی توندی لەگەڵ دەکرێت و دەدرێتە دادگا.

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی و لەبەردەم هۆتێل ئەبوسەنا شەڕە تەقە لە نێوان چەند هێزێکدا درووست بوو، هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس لەلایەك و هێزەكانی كۆماندۆی سەربەجەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان-یش لە لایەکی دیکە، لە ئەنجامی شەڕێکی 20 خولەکیدا 11 پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە برینداربوون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button