ئەحمەدی ‌نەژاد: من نەمهێشت برای هاوسەری خامەنەیی بچێتە ئیسرائیل

لڤین:

سەرۆک ‌کۆماری پێشووتری ئێران رایگەیاند، برای هاوسەری عەلی خامەنەیی بەنیازبووە بچێتە ئیسرائیل بەڵام ئەو کاتێک پێی زانیوە ڕێگری‌ کردووە.

ئەحمەدی‌ نەژاد لە وەڵامی تویتێکی حەسەن خۆجەستە، برای هاوسەری عيلی خامەنەیی دەڵێت “حەسەن خۆجەستە کە هاوکات لەو کاتەی من سەرۆک کۆماربووم ئەو سەرۆکی ڕادیۆی کۆماری ئیسلامی بوو، لەم دوواییانەدا بەهۆی پێداگربوونم لەسەر مافی خەڵک پێی وتووم حەرام‌ زادە.”

ئەوەس دوای ئەوەهات کە خۆجەستە ئەحمەدی نەژادی بە حەرامزادە ناو هێنابوو، هەر بۆیە سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران دەڵێت: وادیارە بیری چووەتەوە کە ئەو کاتە بۆ ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ بنەماڵەکەی میوانی کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی بوو لە هیندستان و بڕیاربوو لە گەشتی دوواتریدا لەڕێگەی تورکیاوە بچێتە تەل‌ ئەبیب.

نەژاد باسی ئەوەشی کردووە، پاش ئەوەی وەک سەرۆک ‌کۆماری ئێران ئاگاداری ئەو بابەتە بووە فەرمانی دەرکردووە ڕێگری لە چوونی بۆ ئیسرائیل بکرێت و بەم شێوەیە نەیهێشتووە کۆماری ئیسلامی لەوە زیاتر ڕسوا بێت و دەشڵێت “ئێستا کێ حەرام زادەیە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button