چەند کەسێک لەسەر هەڵکۆڵینی ناوچە شوێنەوارییەکان دەسگیرکران

لڤین:
لە چەند رۆژی ڕابردوودا کەنیسەیەکی مێژویی لەسنوری قەزای بەردەڕەش، لەلایەن ژمارەیەک کەسی نەناسراوە هەڵکۆڵدراوە و شوێنەوارەکەی دەرهێندراوە.
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆک ڕایگەیاند، چەند کەسێکیان بە تۆمەتی هەڵکۆڵینی ناوچە شوێنەوارییەکان لە چیای مەغلوب دەسگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو ناوچەیەدا دوو شوێن هەڵکۆڵدراون کە چەند ناوچەیەکی شوێنەواری تێدایە و لەوانەش کەنیسەیەکی مێژویی بووە.