لە چەمچەماڵ چوار کەس بەهۆی زیادەڕۆیی ئاو دەستگیرکران

لڤین:
قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ چوار کەس بە تۆمەتی زیادەڕۆیی و بە فیڕۆدانی ئاو لەسەر بۆریی ئاوی چەمچەماڵ دەستگیراون.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵآویکردەوە، لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی چەمچەماڵ شەوی رابردوو كاتژمێر 12ی شەو چوار تۆمەتبار دەستگیرکران کە سەرقاڵی زیادەڕۆیکردن بوون بۆسەر بۆریی ئاوی چەمچەماڵ.
بە گوێءرەی راگەیەندراوەکە ئەو کەسانە ویستویانە بۆری ئاوی زیادەڕەو بۆ ماڵەکانیان رابکێشن قایمقامیەت وتوشیەتی لەو هەڵمەتەدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک و موەلیدەیەکی کارەباییدا گیراوە و تۆمەتبارەکانیش بە فەرمانی دادوەر راگیراون.
Top of Form