ناوەرۆكی ڕێککەوتننامەی یەکێتی گۆڕان ئاشکرابوو

لڤین: 

یاداشتی هاوپەیمانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کە بە هاوپەیمانی کوردستان ناسراوە ئاشکرابوو.

 

ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی  یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان کە دوینێ بە فەرمی واژۆکرا لە نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی و رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە:

 

لە هەر شوێنێک کورد یەکڕێزو یەکگرتوو بێت سەرکەوتنی زامن کردووەو رەزامەندی گەلەشی بەدەست هێناوە بۆ ئەو مەبەستە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پاش چەندین کۆبونەوە گەیشتنە ئەم رێککەوتنەی خوارەوە:

 

ماددەی یەکەم: هاوپەیمانی کوردستان

١- بەمەبەستی بەشداریکردن له هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢١ یەکێتی نشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک بەناوی (هاوپەیمانی کوردستان).

٢- هەردوولا لە هەموو عێراق کاندیدەکانیان لەژێر ناوی (هاوپەیمانی کوردستان) پێشکەش ئەکەن.

 

ماددەی دووەم: سەرۆکی هاوپەیمانی

بەڕێز (لاهور شێخ جەنگی) سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە دەبێت و ئەم دەسەڵاتانەی دەبێت:

١- نوێنەرایەتی هاوپەیمانێتییەکە دەکات لەبەردەم کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

٢- سەرپەرشتی رێکارەکانی خۆتۆمارکردن و پێشکەشکردنی داواکاری و لیستی کاندیدەکان دەکات بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

٣- سەرپەرەشتی کەمپەینی هەڵبژاردن بە هەماهەنگی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان.

٤- نوێنەرایەتیکردنی هاوپەیمانێتییەکە لە کۆڕو کۆبونەوە جەماوەرییەکان، بانگەشەی هەڵبژاردن، هۆیەکانی راگەیاندن، کۆڕو سیمینارو مێزگردو.. هتد دەکات.

 

ماددەی سێیەم: نوێنەری رێگەپێدراو

نوێنەری رێگەپێدراوی ئەم هاوپەیمانێتییە بەڕێز (دەرباز محەمەد) دەبێت، هەڵدەستێت بە رێکخستنی پەیوەندی هاوپەیمانێتییەکە لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

 

ماددەی چوارەم: ئەرک و مافی لایەنە بەشداربووەکان

١- ئەم هاوپەیمانێتییە خۆویستانەیە و بە رەزامەندی هەردوو لایەن پێکهێنراوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠٢١ وە بەردەوام دەبێت تا هەڵبژاردنی داهاتوو.

٢- بەرەزامەنی هەردوولا بڕیار ئەدرێت لە بەشداریکردنی هەر لایەن و حزبێکی تر لەم هاوپەیمانێتییە.

٣- هەردوولا سەرپشکن لە پێشکەشکردنی کاندیدی کاریگەرو بەهێز بۆ بازنەکانی هەڵبژاردن.

٤- هەردوو لایەنی هاوپەیمانی پابەند دەبن بە جێبەجێکردنی یەک شێوازی بانگەشەی هەڵبژاردن.

٥- هاوپەیمانێتییەکە پابەندە بە هەموو رێکارو رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

٦- لەپاش پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن، هەردوولا پابەند ئەبن لەچوارچێوەی هاوپەیمانی کوردستان پێکەوە ئەبن لە هەر بڕیارو بۆچۆنێک سەبارەت بە هەر پێشنیارو پێشهاتێک.

 

ماددەی پێنجەم: ئامانجەکان

١- کاردەکەین لەپێناو بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی پرسی گەڕانەوەی ناوچە دابڕێندراوەکان بۆ هەرێمی کوردستان.

٢- هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای شەراکەت و تەوافوق و تەوازن.

٣- چارەسەر یەکجاری کێشەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەجۆرێک پێویستە بودجەو پشکی هەرێمی کوردستان لە ململانێ سیاسییەکان جیابکرێتەوە.

٤- بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بە ئاڕاستەی بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان.

 

ماددەی شەشەم: بازنەکانی هەڵبژاردن

١- پارێزگای سلێمانی: جگە لە بازنەی (٣) هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن کە بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدی نابێت، لە بازنەکانی تر (٥،٤،٢،١) هەریەکە و کاندیدێکی دەبێت.

٢- کەرکوک: بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدی دەبێت.

٣- هەولێر: بزوتنەوەی گۆڕان لە بازنەی رۆژهەڵات و بازنەی کۆیە و خەبات کاندیدی دەبێت.

٤- یەکێتی لە پارێزگای (سلێمانی، دهۆک، هەولێر، کەرکوک، نەینەوا، سەلاحەدین، دیالە، بەغداد) کاندیدی دەبێت.

 

ماددەی حەوتەم: کەمپەینی هەڵبژاردن

١- هەردوو لایەن بەهەماهەنگی کەمپەین بۆ کاندیدەکان دەکەن.

٢- میدیای هەردوولا لە خزمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدەکانی هەردوولا دەبێت.

٣- کاروباری لوجستی و رێوشوێنەکانی هەڵبژاردن بۆ هەموو کاندیدەکان وەک یەک دەبێت.

 

ماددەی هەشتەم: شێوازی هەماهەنگی

١- لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردوولا بۆ رایکردنی کاروبارەکان پێکدەهێنرێت بەمشێوەیە:

ا- هەماهەنگکاری پەیوەندییەکان

ب- هەڵبژاردن

ج- راگەیاندن

د- رێکخست و پەیجوری

ه- کارگێڕی و دارایی

٢- ئەم لیژنە هاوبەشە کۆبونەوەی دەوری و کۆبونەوەی تایبەت بە هەر کارو بارێک دەکات بە سەرپەرەشتی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button