حکومەتی هەرێم بڕیاری خەرجکردنی پارەی بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دەرکرد

لڤین:

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مانگانە ملیارێک و 600 ملیۆن دینار، بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ی حوزەیرانی 2021 نوسراوێک بە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە، تیایدا وردەکاری رەزامەندی خەرجکردنی بڕی ملیارێک و 600 ملیۆن دیناری بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دەرکردووە.

بەگوێرەی نوسراوەکە پارەکە بۆ نەخۆشخانەکانی  (نانەکەلی  له‌ هه‌ولێر، هیوا له‌ سلێمانی، ئازادی له‌ دهۆک) دەبێت و بۆ کڕینی دەرمان و دابینکردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشکییەکانی ترە.

ئەوەش دوای ئەوەهات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڵمەتێکی پشتیوانی بۆ نەخۆشخانەی هیوا راگەیەندرا کە تیایدا مەترسی داخستنی ەنخۆشخانەکە خرابووە روو.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button