شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە: بەشێک نین لە کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا

لڤین:

شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە رایگەیاند،  بەشێک نین لە تەنگوچەڵەمە کارگێڕیەکانی نەخۆشخانەی هیوا، پشتیوانی خۆمان بۆ ئەم نەخۆشخانەیە و هەموو کەرتی پزیشکی لە شارەکەماندا دوپاتدەکەینەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا لە شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت: وێڕای هاوسۆزیمان بۆ دوچاربوانی شێرپەنجە هاوکات پشتیوانی خۆمان بۆ ئەم نەخۆشخانەیە و هەموو کەرتی پزیشکی لە شارەکەماندا دوپاتدەکەینەوە، هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە کە بێ هیچ بنەمایەک ئاراستەی نەخۆشخانەکەمان دەکرێت.

نەخۆشخانەکە کە تۆمەتبار کراون بە هەوڵدانیان بۆ شکست پێهێنانی نەخۆشخانەی هیوا دەشڵێت “نەخۆشخانەکەمان نەخۆشخانەیەکی گشتی فرەپسپۆڕیە نەوەک تایبەت بە شێرپەنجە وە هیچ مامەڵە و بازرگانیەکی دەرمانی پەیوەندیدارمان بە شێرپەنجە و نەخۆشخانەی هیوا  نیە”.

ئەوەشی روونکردووەتەوە “هەرگیز بەشێک نین لە کێشە و تەنگوچەڵەمەکانی نەخۆشخانەی هیوا و سندوقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە کە دوور و نزیک پەیوەندی بە نەخۆشخانەکەمانەوە نیە”.

نەخۆشخانەکە رەتیکردووەتەوە هیچ نەخۆشێکی شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەی هیواوە گواستبێتەوە و دەشڵێت “تەنها ئەو نەخۆشانەی تێدابینراوە کە لەسەرخواستی خۆیان بۆ راوێژ و دڵنیابونەوە و ڕای زیاتری پزیشکی سەردانیان کردوین یاخود چەند حاڵەتێکی سنوردار لە ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە کە نەیانویستوە سەردانی نەخۆشخانەی هیوا بکەن”.

شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە ئەوەشی وتووە “لە ماوەی شەش مانگی رابردودا شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە چەندین پرۆژەی پشتیوانی بۆ کەرتی گشتی ئەنجامداوە لەوانە هاوکاریکردنی دوچاربوانی سالاسیمیا و دابینکردنی هەندێک لە دەرمان و پێداویستیەکانیان بە بێ بەرامبەر”.

ئەوەس دوای ئەوەهات کە دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە کە شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی ئەنوەر شێخە و کۆمپانیای قەیوانە کار لەسەر شکست پێهێنانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن.

دوینێش دوێنێ تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لەراگەیەنراوێکدا وتبووی “د.ئەنوەر شێخە ئیش بۆ ئەوە ئەکات کە نەخۆشی شێرپەنجە لە هیواوە ڕاکێشن بۆ مۆڵەکەى، لەم کاتەشدا هەموو سیستمی ئایتی نەخۆشخانەی هیوا ئێستا لە لای ئەنوەر شێخەیە”.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی ئەوەشدەخاتەڕوو “ئێمە بە توندی سەرکۆنەی ئەم ڕەفتارانەی ئەنوەر شێخە ئەکەین، دڵنیاشیان ئەکەینەوە کە هەموو رێگا یاسایی و مەدەنییەکان دەگرینەبەر بۆ سزادانی ئەوانەی کە چاوچنۆکانە دەست بۆ گیرفانی نەخۆشەکانی شێرپەنجە دەبەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button