سوپاسی پشتیوانییەكانی لاهور شێخ جەنگی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نەخۆشخانەی هیوا دەكرێت

لڤین:

پارێزگاری سلێمانی سوپاسی پشتیوانیەکانی لاهور شێخ جەنگی دەکات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا

د. هەڤاڵ ئەبو بەكر پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە،”  ئەمڕۆ ( شەممە، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )  بۆ بەدواداچونی چارەسەركردنی كێشەكانی نەخۆشخانەی ( هیوا ) سەردانی نەخۆشخانەی هیوامانكرد و پشتیوانیی خۆمانمان وەك هەمیشە بۆ داواكارییەكانیان دەربڕی، سوپاسی خۆمان گەیاندە بەڕێوەبەرو پزیشك و پەرستیارو كارمەندانی تەندروستیی نەخۆشخانەكە و دڵنیایماندایە نەخۆشەبەڕێزەكان كە هەمیشە لە خزمەتیاندادەبین.”

وتیشی، دواتر پێشوازیمانكرد لە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەفدی هاوڕێی، لە نزیكەوە گفتوگۆمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارە تەندروستییەكان كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و سوپاسی پشتیوانییەكانی هاوسەرۆكی یەكێتیمانكردو هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لە چارەسەركردنیاندا نرخێندران.

باسی لەوەشكردوە، دواتر ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان وەزیری دارایی و ئابوریی و تەندروستیی و سەرۆكایەتیی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە كردو دڵنیایانكردینەوە لە هەوڵە بەردەوامەكانیان و ئومێددەكەین لە ڕۆژانی داهاتودا بەشێكی زۆری كێشەكان چارەسەربكرێن.

شەوی ڕابردویش وەك پارێزگاری سلێمانی پەیوەندیمان بە دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عیراق و چەندین لایەنی پەیوەندیداری حكومەتی ئیتیحادییەوە كردو ئەمڕۆ سەرۆككۆماری عیراق دڵنیایكردینەوە كە هەموو ڕێكارێكی یاسایی پێویست بۆ پشتیوانیكردنی كەرتی تەندروستیی و بە تایبەتیی نەخۆشخانەكانی چارەسەركردنی شێرپەنجە بە نەخۆشخانەی هیوایشەوە دەگرنەبەر.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button