مووچەی خانەنشینانی پلەباڵاکان کەم دەکرێتەوە

لڤین:

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە ھەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی بڕیاری یاسای چاكسازی کە لە لایەن حكومەتەوە دراوە مووچەی خانەنیشینی پلەباڵاكان ھەموار كراوەتەوە و بۆ ( ٥٠ ٪ ) كەم كراوەتەوە

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە،” فۆڕم بەسەر پلەباڵاكاندا دابەش كراوە بۆ پێداچوونەوە بە مووچەكانیاندا تا لەگەڵ یاسای چاكسازی بگونجێن و مووچەكەشیان ھەموار دەكرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەیشداوە،”پێشتر ( ٨٠٪ ) ی مووچە بە پلەباڵاكان دەدرا بەڵام لە ئێستادا بۆ ( ٥٠٪ ) كەم كراوەتەوە، لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا ئەوە جێگیر كراوە و بەو شێوەیەش بەردەوام دەبێت.”

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان، ئاشکرایشی کردووە،” پلە باڵاكان سەرجەمیان موچەی لە ( ٥٠ ٪ ) ى خانەنیشینی وەرناگرن چونكە دوای یاسای چاكسازی بەپێی خزمەت و بڕوانامە و تەمەن مووچەیان پێ دەدرێت و ئەوەی خزمەتی زیاتر بێت مووچەی ( ٥٠ ٪ ) پێ دەدرێت، ئەگەر نا مووچەكەی لە ( ٥٠ ٪ ) كەمتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button