حکومەتی هەرێم لە پارەکەی بەغداد قەرز دەداتەوە

لڤین:

حكومەتی هەرێم رێككەوتنی لەگەڵ بانكی بازرگانی عیراق كردوە كە مانگانە لەو 200 ملیار دینارەی ڕیارە لەبەغدادوە بۆ هەرێم بنێردرێت 20 ملیار دیناری لەبری قەرز پێبداتەوە.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند: ئەو 200 ملیار دینارەی لەبەغدادوە رەوانەی هەرێم دەكرێت، حكومەتی هەرێم لەگەڵ بانكی بازرگانی عیراق رێككەوتوە كە مانگانە 20 ملیاری لەبری ئەو قەرزەی پێشتر كردویەتی پێبداتەوە، بەوەش مانگانە 180 ملیار دیناری بۆ هەرێم دەمێنێتەوە.

ئەو وتیشی: پێشتر كە حكومەتی عیراق 356 ملیار دیناری مانگانەی رەوانە دەكرد بۆ هەرێم هەموو مانگێك حكومەتی هەرێم 12 ملیار دیناری قەرزی داوەتەوە بە بانكی بازرگانی عیراق.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button