لەناو بازاڕی قەڵادزێ تەقە لە هاوڵاتیەک کرا

لڤین:

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاندووە،” دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی قەڵادزێ کەسێک بەچەکی جۆری دەمانچە تەقەی لە ئاوەڵ زاوایەکی خۆی بەناوی ( د . ع . ح ) لەدایک بووی ساڵی(  ١٩٨٩ )، پیشەی پێشمەرگە، دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی کرد و بەو هۆیەشەوە بەسەختی بریندار بوو، دوای چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی”.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە،” بەوتەی سکاڵاکار کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ ئاوەڵزاوەکەی هەبووە و بەهۆیەشەوە تەقەی لێکردووە، دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکار هاتوو لە جۆری دمانچە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” بەماددەی ٤٠٦ بڕگەی ٣١ دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتبار دەرچووە، لەشوێنی ڕووداوەکەش لەلایەن تیمەکانی بەڵگەو تاوان ٤ قاوەن دۆزراوەتەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button