کاندیدێکی سەرۆک کۆماری ئێران کشایەوە

لڤین:
موحسین میھرعەلیزادە، کاندید بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە هەڵبژاردنەکە کشایەوە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، موحسین میھرعەلیزادە نامەی کشانەوەی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە.
کشانەوەی ئەو کاندیدە لەلایەن تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیای ئەو وڵاتەوە وەک ئەوە لێکدەدرێتەوە کە بۆ بەرژەوەندی عەبدولناسر هیمەتی کشاوەتەوە کە بە نزیک لە ریفۆرمخوازەکان دەناسرێت.
وا بڕیارە هەڵبژاردنەکە لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام بدرێت و هەریەکە لە عەبدولناسر هیمەتی، سەرۆکی پێشووی بانکی ناوەندی، ئیبراهیم رەیسی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، لەگەڵ فەرماندەی گشتیی پێشووی سوپای پاسداران و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێم و چەند کاندیدێکی دیکە لە رکابەریەکەدا ماونەتەوە.