کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی هیوا مانگرتنیان شکاند

لڤین:
کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی هیوا مانگرتنیان شکاند و دوای دوو ڕۆژ لە مانگرتن ئەمڕۆ دەرگای نەخۆشخانەکەیان بەڕووی نەخۆشەکاندا کردەوە.
بەپێی زانیارییەکان دوای دوو ڕۆژ لە مانگرتنیان بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیانەوە، ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان پێدرا کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە چارەسەری توشبووانی شێرپەنجە لەشاری سلێمانی دەوامی فەرمییان دەستیپێکردەوە.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی هیوا بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکان و کێشەی کەمی دەرمانەوە مانگرتنیان لەکارەکانیان راگەیاندبوو.