ئەردۆغان و پەکەر خەریکی رێکەوتنن

لڤین:

مافیا هەڵهاتووەکەی تورکیا لەلایەن پۆلیسی دوبەیەوە لێکۆڵینەوەی لێکرا، هەندێک سەرچاوەش باس لەوە دەکەن کە کوڕەکەی ئەردۆغان لە هەوڵی رێکەوتندایە لەگەڵیدا.

بە وتەی ڕاوێژکاری ڕۆژنامەوانی و لێدوانی خۆی لە تویتەر، سەدات پەکەر، کە سەروکی گروپێکی مافیای تورکیە ئێستا هەڵهاتووە، لەلایەن پۆلیسی دوبەیەوە بانگکراوە و پاش چەند کاتژمێرێک ئازاد کراوە.

بەگوێرەی هەندێک زانیاری میدیای ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بیلال ئەردۆغان، کوڕی سەرۆک کۆماری تورکیا لە هەوڵی ئەنجامدانی رێکەوتنە لەگەڵ ئەو مافیایە، بەو هۆیەشەوە ئەو ڤیدۆیەیە کە بڕیاربوو لەسەر کارەکانی ئەردۆغان بڵاوی بکاتەوە ماوەی دوو هەفتەیە مافیاکە رایگرتووە و بڵاوینەکردووەتەوە.

لە سەرەتای مانگی ئایارەوە پەکەر لە دوبەی نیشتەجێ بووە و ڤیدیۆلە یوتوب بڵاو دەکاتەوە و تا ئێستا نۆ ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە کە نزیکەی 100 ملیۆن بینەری هەبووە و تێیدا دەربارەی گەورە بەرپرسانی تورکیا کە نزیکن لە تەیب ئەردۆغانەوە مەلەفە نهێنیەکانیان ئاشکرا دەکات.

ئیمر ئۆلور ڕاوێژکاری سەدات پەکەر بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند ساڵانێکە لەگەڵ پەکەر کار دەکات، ئاشکرایکردووە رۆژی یەک شەممە  پۆلیس پەکەری بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی روونکردنەوەیان بداتێ، بۆیە بە ویستی خۆی بە تەنیا ڕۆیشتووە و هیچ پاسەوان و ئامێرێکی وەک تەلەفۆنی نەبردووە.

هاوکات پلە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەدات پەکەر بڵاویکردەوە بەهۆی قوڵی ئەو بانگەشەیەی کە دژ بە من کرا ئێمە گفتوگۆمان کرد روونمکردەوە من وەک هەموو کەس میوانم لە وڵاتەکەیاندا هیچ بڕیارێکی ئینتەرپۆل لە دژی من نییە .

ئەو ئاشکراشیکردووە کە پۆلێس وتویانە کە ئاگاداری ئەو هەڕەشانەین کە لەسەرتە و وتیشی “ئەوان وتیان هیچ کێشەیەک نییە بۆیان من بمێنمەوە یان وڵات بەجێ بێڵم”.

پەکەری تەمەن49 ساڵ، لە ساڵانی 1990دا وەک کەسایەتی مافیاکان دەرتکەوت و لە ساڵی 2007دا بە 14 ساڵ زیندانی سزادرا، لە زنجیرە ڤیدیۆکانی پێکەر دا، دەنگۆی مردنی گوماناوی، دەستدرێژی سێکسی و مامەڵەی دەرمان دەکات لەلایەن بەرپرسانی نزیکی ئەردۆغانەوە.

هاوکات کە دوای ڤیدۆی هەشتەمی پەکەرەوە کە تیایدا هەڕەيشەی ئاشکراکردنی دۆسیەی تاوانەکانی ئەردۆغانی کرد بیلالی کوڕی ئەردۆغان لە هەوڵی بێدەنگ کردنی پەکەرە و بۆ ئەوەش دووجار قسەی لەگەڵ ئەو مافیایە کردووە.

هەرچەندە هیچ ئەنجامێکی کۆتایی لێنەکەوتووەتەوە بەڵام سەدات پەکەر ماوەی دوو هەفتەیە ڤیدیۆکەی لەسەر ئەردۆغان بڵاونەکردووەتەوە و رایگرتووە، وا بڕیاربوو هەفتەی رابردوو قسە لەسەر ئەردۆغان بکات بەڵام لەگەڵ بڵآوکردنەوەی ڤیدیۆی ژمارە نۆیدا دەرکەوت کە قسەی لەسەر ئەردۆغان نەکردووە.

راگرتنی ڤیدۆکانی پەکەر وا لێک دەدرێتەوە کە لەسەر داوای بیلال بووە، ئەم هەفتەیەش تا ئێستا ڤیدۆی بڵاو نەکردووەتەوە هەرچەندە رۆژانی یەکشەممان ڤیدیۆ بڵاو دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button