بە وێنە… ژینگەپارێزانی سۆران 4 ڕۆژە مانیان لە کارکردن ڕاگەیاندووە

لڤین:
كارمەندانی ژینگەپارێزی قەزای سۆران 4 ڕۆژە مانیان لە کارکردن ڕاگەیاندووە و بەو هۆیەشەوە زبڵ و خاشاکێکی زۆر لەسەر شەقامەکان کۆبوەتەوە.
بەهۆی ئەوەی ماوەی پێنج مانگە مووچەیان پێنەدراوە، كارمەندانی ژینگەپارێزی قەزای سۆران ماوەی ٤ ڕۆژە مانگرتنیان ڕاگەیاندووە و کارناکەن، بەو هۆیەشەوە زبڵ و خاشاکێکی زۆر لەسەر شەقامەکان کۆبوەتەوە و کەڵەکە بووە، ئەوەش سیمایەکی ناشرینی بۆ شارەکە دروستکردووە و بووەتە هەڕەشە لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان.