وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌شه ئاردی مانگانه‌ی هاوڵاتیانی تاقیکردەوە و په‌سه‌ندیكرد

لڤین:
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه و پشكنین، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چاودێریه‌وه به‌شه ئاردی مانگانه‌ی هاوڵاتیان په‌سه‌ندكرا.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی رایگه‌یاند، دوای ده‌نگۆی زۆربەی ھاوڵاتیان سه‌باره‌ت به‌خراپی ئه‌و ئارده‌ی دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بازرگانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌و گه‌نمه‌یان تاقیكرده‌وه كه گه‌نمی سایلۆی ھه‌ولێره و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانیه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی به‌رچاورونی بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئاردی خواردن ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕوونیشیکردوەتەوە، دوای تاقی كردنه‌وه و پشكنینه‌كان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چاودێریه‌وه ئارده‌كه بە په‌سند راگه‌یه‌ندرا .
ئەمەش لەکاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ژماره‌یه‌ك له میدیاكان چه‌ند وێنه‌یه‌ك بڵاوكرایە‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو گه‌نم له یه‌كێك له سایلۆكان هه‌ڵگیراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و وێنه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه شوێنی كارگه‌كانی به‌رھه‌مھێنانی ئارده، به‌ڵام ئه‌و شوێنه دورو نزیك په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیه‌وه نیه.