ئەوکەسانەی داواکاری حەجیان پێشکەش کردووە داواکانیان بۆ ساڵی داهاتوو دوادەخرێت

لڤین:
سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی ئەمساڵ داواکاریان پێشکەشکردووە داواکانیان بۆ ساڵی داهاتوو دوادەخرێت.
سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق، رایگەیاند: بڕیاری سعودیە بۆ سنوردارکردنی حەجی ئەمساڵ هیچ وڵاتێکی لێ بەدەر نیە و داوای لێبوردنیان لەهەموو وڵاتان کردووە.
ناوبراو رایگەیاند: بڕیارەکە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بووە کە تێکەڵبون و کۆبوونەوە بەژمارەیەکی زۆر دەبێتە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا یان گواستنەوەی.
ئەو باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسانەی ئەمساڵ داواکارییان بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی حەج پێشکەش کردووە، داواکانیان بۆ ساڵی داهاتوو دوادەخرێت.