کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا مانگرتنیان لە کارەکانیان راگەیاند

لڤین:

کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی مانیان لە کارەکانیان گرتووە و دا وادەکەن شایستە داراییەکانی شەش مانگی رابردویان پێ بدرێت.

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی کارەکانیان راگرتووە و دەڵێن پارەی شەش مانگی راوێژکاریمان وەرنەگرتووە.

کارمەندانی ئەو نەخۆشخانەیە داوا دەکەن ئەو شایستە داراییانەیان پێبدرێت، کە ماوەی شەش مانگە وەریان نەگرتووە.

راگرتنی کار لە نەخۆشخانەی هیوا کاریگەری زۆر هەیە بەسەر نەخۆشانی شێرپەنجە لە سنوری شارەکەدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button