لە مانگی رابردوو دوو هەزار تۆن کولوپەل لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل گەڕێندراوەتەوە

لڤین:

لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیل نزیکەی دوو هەزار تۆن کاڵا و کەلوپەل لەناوبراوە و بەشێکیشیان بەهۆی ئەوەی پەسەند نەکراون لە لایەن تاقیگەی دەروازەکەوە گەڕێنراونەتەوە.

دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڵاویکردووەتەوە لە ماوەی 1ی ئایار تا 31ی مانگ بڕی هەزار و 992 تۆن و 209 کیلۆگرام کەرەستەی جۆراوجۆر لە لایەن تاقیگەو لیژنەی پەیوەندیداری سەر بە دەروازەکە پەسەندنەکراون.

دەروازەکە راشیگەیاندووە سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی پەسەند نەکراون بە گەڕاندنەوە و لەناوبردنەوە بریتیبوون لە ( تەندروستی، کۆزماتیک، خواردن و خواردنەوە، ڤێتێرنەری، بیناسازی).

سەبارەت بە هۆکاری لە ناوبردن و گەڕاندنەوەی ئەو کەلوپەلانە لە لایەن لیژنەی چاودێری دەروازەکەوە، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە سەرجەمیان لەگەل ڕێنماییەکانی حکومەتی هەڕێمدا پێچەوانەبوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button