وەزارەتی دارایی ئامادەکاری دەکات بۆ سیستەمی زانیاری ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان

لڤین:
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم تەندەری پڕۆژەی دابینکردنی کەل و پەل بۆ سیستەمی زانیاری بەرێوەبردنی خانەنشینی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند، لە ئەمڕۆوە فرۆشتنی تەندەر دەستیپێکردووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کەمکردنەوەیەکی نهێنی بە ژماره (4-2021) تایبەت بە دابینکردنی کەل و پەل بۆ سیستەمی زانیاری بەرێوەبردنی خانەنشینی ئەلیکترۆنی ئاشکراکردووە.
وەزارەتەکە داوای ئاڕاستەی سەرجەم ئەو بەڵێندەر و کۆمپانیاکانە کردووە کە دەتوانن لە ئەمڕۆوە 13ی حوزەیران 2021 سهردانی بهرێوهبهرایهتی گشتی دیوان/بهرێوهبهرایهتی ژمێریاری بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی تەندەر بەرامبەر 100 هەزار دینار کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
زانیاری سەبارەت بە تەندەرەکە:-
1- فرۆشتنی تەندەر لە ڕێکەوتی (١٣/٦/٢٠٢١) دەست پێدەکات تا رێکەوتی(٢٤/٦/٢٠٢١) رۆژانە لە کاتژمێر (٩)ی سەر لە بەیانی تا (١٢)ی نێوەرۆ.
2- ڕۆژانی گەراندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا رێکەوتی (٢٧/٦/٢٠٢١) رۆژی یەک شەممە کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نێوەرۆ.
3- رۆژی کردنەوە و ئاشکراکردنی تەندەر لە هەمان رۆژ کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نێوەرۆ دەبێت، وە لە کاتی پشووی فەرمی دا دوا دەخرێت بۆ رۆژی دواتر.
4- ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە (30) رۆژی تەقویمی یە.
مەرجەکان:-
1- پێویستە ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرانەی بەشداری دەکەن ئەستۆپاكی و پشتگیری باجی دەرامەتی نوێ کراوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بهێنێت .
2- تەواوی لایسنسەکان ئۆریجیناڵ بن (Original Window).
3- ژمارەی (Part Number Or Serial Number) دەبێت دیاری بکرێت.
4- سێرتیفیکەیتی کۆمپانیای سەرەکی(Original purchase certificate from vendor) پیشان بدرێت.
5- ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرەی كە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێت دەبێت گەرەنتی یەک ساڵی گشت کەل و پەلەکان بكات.
6- ماوەی كار كردووی تەندەرەكان (مدە نفاژ العگاوات) (٩٠) نەوەت رۆژە لەرۆژی کردنەوەی تەندەرەکان دەست پێ دەکات.
7- پێشكەش كردنی نرخ دەبێت بە پارەی نوێ چاپی عێراقی(دینار عێراقی) بێت.
8- گشت باجێك و رسوماتێك لە ئەستۆی ئەو ئەو كۆمپانیاو بەڵێندەرە دەبێت کە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێـت.
9- خەرجی گواستنەوە و دامەزراندنی (Installation Software and Hardware) کەل و پەلەکان لە ئەستۆی ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرە دەبێت کە تەندەرەکەی بۆ دەردەچێـت، وە شوێنی وەرگرتنی (استلام)ی کەل و پەلەکان لە لایەن وەزارەتەوە دیاری دەکرێت.
10- دەسەڵاتی گرێبەست کردن پابەند نییە بە کەمترین نرخی تەندەر.
11- كۆمپانیا و بەڵێندەر دەبێت پابەند بێـت بە گشت رێنماییەکانی ژمارە (٢ ساڵی ٢٠١٦) وەزارەتی پلان دانان تایبەبە گرێبەستە گشتییەکان.