سزا یان پاداشت !

لڤین: وەرگیراوە لە گەیسبووکی دڵشاد ئەنوەر
مفەوەزيک و سێ پۆلیسی دارستان چەند ڕۆژێکە دەستگیرکراون، گوایە لە نیوەشەودا قاچی ڕاوچیەکیان شکاندووە..
ئەم مەفرەزەی ماوەی چەند ڕۆژێکە گیراون، لە دڵسۆزترین مەفرەزەکانی سروشت و ئاژەڵە کێویەکانن، ئەو ئاسک و ئاژەڵانەی لە سنوری قۆرەتو ماون و ڕێگری کراوە لە قڕکردنیان، پشکی گەورەی بۆ ئازایەتی ئەم پۆلە دەگەرێتەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەمانە گیراون، سەیارە بەردەوام بۆ ڕاو کردن دەرەچێ، خۆ پۆلیسی تری دڵسۆز هەن، بەڵام ئەمانە ئەزمونیان پەیدا کردووە، دەزانن لە کوێ بۆ ڕاوچی دادەنیشن، هەموو فرت و فێڵەکان تێگەیشتوون و بەم ئیمکانیەتە کەمەوە بەریان پێگرتوە..
تەحقیقم کردووە، تەنانەت ڕاوچیەکان موتابەعەی ماڵی مفەوەزەکەش دەکەن، تا بزانن لەماڵە یان نە، تا دەربچن بۆ ڕاو!
ئەوەش دەزانم، چ ڕاوچیەک و کێ ی تریشی لە راودا گرتووە ، دەشزانم بە دەیان لە کەمیندان بۆیان و لە خوا خوای نەقڵکردنیانن، چونکە بە ڕێگریان دەزانن لە بەردەم مەرامە گڵاوەکانیان.
وەلحاڵ، ئەم پۆلە ژینگە پارێزە، کە تێیاندایە لە سێ ی شەو و لە کاتێکدا تەواوی فەرمانبەران لە شیرینی خەودان، ئەوان لەوکاتەدا لە دەشتن و سروشت و گەردنی ئاسک و ئاژەڵە کێویەکان لە فیشەکی تفەنگی ڕاوچیە برسی و بێ ویژدان و بەکرێ گیراوەکان دەپارێزن، هەموویان بەهۆی کەم خەوتنەوە، چاویان سور هەڵگەراوە، شایستەی دەست بەسەرکردن نین، بەڵکو شایستەی ڕێزن..
زۆرێک لە ئاسکەکان لەلایەن ڕاوچیە بەکرێگیراوەکانی بەرپرسان ، بەچکەکانیان براوە، ئەو جەریمە گەورەش تەنها لەبەر سەد هەزار دینار، کە بەچکەیەک سەد هەزار دەکات! ئەم جەریمە هیچی لەو جەریمە کەمتر نیە، کە مناڵ بە زور لەدایک دابڕی..
بۆیە ئەرکی حاکم ئەکرەم ی سەرۆکی دادگا، ئیدارەی گەرمیان و لایەنە پەیوەندیدارەکانە نەک ئازادیان بکەن ، بەڵکو دڵیشیان بدەنەوەو دەستکراوە تریشیان بکەن بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی گەرمیان.