جارێکی دیکە ترەمپ ڕەخنە لە بایدن دەگرێت

لڤین:  

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕەخنە لە جۆ بایدن دەگرێت و دەڵێت وڵاتانی G7 خۆشیان دەوێت چونکە ڕێگەیان پێدەدات بەردەوامبن لەسەر پەیڕەوکردنی شێوازەکانیان بۆ دزیکردن لە وڵاتەکەمان.

دۆناڵد ترەمپ، پاش ئەوەی ساڵی 2017 سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتەدەست یەکێک لە درووشمەکانی ‘یەکەمجار ئەمریکا’ بوو، واتە گرنگیدان بە کاروباری ناوخۆی ئەمریکا، ئەوەش بەجۆرێک لە جۆرەکان بووە هۆی دابڕانی ئەمریکا لە دۆسیە نێودەوڵەتییەکان.

دوای ئەوەی جۆ بایدن هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای بردەوە، گۆڕانکاری لەو درووشمەدا کرد و کردی بە ‘ئەمریکا گەڕایەوە’، ئەوەش بەو واتایە هات کە چیتر ئەمریکا دابڕاو نابێت و زیاتر گرنگی بەو دۆسیانە دەدات کە نێودەوڵەتین.

لەسەرو بەندی بەستنی لوتکەی گروپی حەوت ناسراو بە (G7) لە بەریتانیا، کە یەکەم بەشداری بایدنە لەو گرووپە پاش گرتنەدەستی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

سەرۆکی پيشوو ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو وڵاتەنە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایان بۆ خۆیان قۆستبوویەوە، لە ئێستاشدا ئەو وڵاتانە جۆ بایدنیان خۆشدەوێت چونکە ڕێگەیان پێدەدات بەردەوامبن لەسەر پەیڕەوکردنی شێوازەکانیان بۆ دزیکردن لە وڵاتەکەمان.

سەبارەت بە کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی بایدن و پوتن لە سەروبەندی گروپی حەوت، ترەمپ هیوای سەرکەوتنی بۆ بایدن خواستووە، ئەگەرچی پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکای بە ‘جۆی خەوتوو’ وەسفکردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button