کۆمسیۆن لەبارەی دورخستنەوەی کاندیدەکان روونکردنەوە دەدات

لڤین:

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند لە نێو ئەو 135 کاندیدەى لە رۆژانی رابردوو دوورخرانەوە تەنها پێنج کاندیدى سەربازى تیادا بووە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئەنجومەنى کۆمسیاران لەکۆبوونەوەیەکى نا ئاساییدا رۆژى هەینى بڕیاریداوە بە دورخستنەوەى پێنج کاندید بەهۆى ئەوەى هێشتا لە دام و دەزگاکانى وەزارەتى بەرگریدان.

دوای ناوی 135 کاندید کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە دوورخرابوونەوە باس لەوە کرا کە ئەوانە سەرجەمیان کەسانی ئەمنین بۆحیە دوور خراونەتەوە.

کۆمسیۆن داواى لە میدیاکان کردووە زانیارى دروست بڵاوبکەنەوە و ئەو نوسراوانە بڵاونەکەنەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە بەبێ پشتڕاستکردنەوەیان.

ئەو ناوی ئەو پێنج کەسەی بڵاوکردووەتەوە کە دوورخراونەتەوە کە ئەوانیش هەریەکە لە (أحمد جواد كاظم محمد المعموري، حافظ حسن علي عيدان الدليمي، عبدالإله رشيد عواد خليفة الجنابي، محمد صالح خلف حسين الجبوري، مروان ماجد زغير عطب العبودي).

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button