وەزیری دارایی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە لە کۆبونەوەی پەرلەمان ئامادەبێت

لڤین:

لە داهاتویەکی نزیکدا پەرلەمان کۆدەبێتەوە و وەزیرى دارایى هەرێم ئامادەیى دەربڕیوە بۆ ئامادەبوون لە کۆبونەوەکەدا لەبارەى پرسى لێبڕینى موچە .

ئاشنا عەبدوڵا، جێگرى سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاند “ژمارەیەک لە ئەندامانى پەرلەمان دوو یاداشتیان ئاڕاستەى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان کردوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى کۆتایی هاتنى پرسى لێبڕینى موچە”.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد، ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم، وەڵامى پەرلەمانى کوردستانی داوەتەوە بۆ ئامادەبونى لە کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان تایبەت بە پرسى لێبڕینى موچە.

ئاشنا عەبدوڵا ئاماژەی  بەوەکردووە”دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان لە ئاستى پێویستدا نییە و دو هەفتەیە کۆبونەوەى پەرلەمان ئەنجام نادرێت، لەکاتێکدا چەندین پرسى گرنگ هەیە و پێویستە گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت”.

بڕیار وایە  ژمارەیەک وەزیری تایبەتمەند ئامادەی کۆبونەوەی پەرلەمان ببن، لەوانە وەزیری دارایی، سامانەسروشتییەکان و پلاندانان بەڵام دیارنیە بەدیاریکراوی کەی کۆبونەوەی پەرلەمان دەکرێت و چاوەڕوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button