بڕی هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە ڕاگەیەندرا

لڤین:

وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، لە هەژماری فەرمی خۆی لە لە تویتەر رایگەیاند،” هێزەکانی پێشمەرگە بە بەهای زیاتر لە ( ٣ ) ملیۆن دۆلار چەک و ئامێری سەربازییان پێدراوە”.

ئاشکرایشی کردووە،” هاوکارییەکان لەلایەن سی تی ئی ئێف، سندووقی راهێنان و پڕچەککردن تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی داعش دابینکراوە بە چاودێریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش”.

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا هاتووە،” هاوپەیمانیی نێودەەوڵەتی پابەندە بە لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ هێزە هاوبەشەکانیان لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بۆ تێکشکاندنی داعش”.

جێگەی ئاماژە پێدانە، پێشتر دەیڤ ویڵیامز، فەرماندەی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کردبوو،” سوپای ئەمریکا لە بەرنامەیدایە لە ماوەی ( ١٢ بۆ ١٨ )مانگی داهاتوو بایی ١٦٦ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی پێشکەش بە پێشمەرگە بکات، مانگانە خۆراک و سوتەمەنی دابین بکات و لە پێدانی مووچەی وەزارەتەکەش هاوکار بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button