نرخی نەوت ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد

لڤین:

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکی ئاشکرای کرد،” کەمێک لەمەوبەر نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٧٣ دۆلار کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکڕیت،  نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە نزیکەی ٧٠ دۆلار کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت”.

جێگەی ئاماژە پێدانە،بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە ٧٣ دۆلار، بەرزترین ئاستییەتی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، کە بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیهاندا ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت نزیک بوویەوە لە سفر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button