گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پێشمەرگە و پەکەکە ڕوویدا

لڤین:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە, ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ ( هەینی، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )،”  لە نزیک چیای مەتینا گرژیی و ئاڵۆزی لەنێوان پێشمەرگە و گەریلاکانی پەکەکە دروستبوو، هەردوولا تەقەیان بەسەر یەکدا کرد، بەڵام ڕەوشەکە کۆنترۆڵکرا و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە”.

سەبارەت بە هۆکاری دروست بوونی گرژییەکە، سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە،”پێشمەرگە دەیویست خاڵی سەربازیی نوێ لە چیای مەتینا و لەو شوێنانەی چووەتە ناویەوە دابنێت، بەڵام لەلایەن پەکەکەوە ڕێگری لە پێشمەرگە کرا”.

جێگەی ئاماژە پێدانە هەفتەی ڕابردوو هێزێکی سەر بەپارتی چوونە چیای مەتین و گرژی ئاڵۆزی دروست بوو تێیدا ٥ پێشمەرگە شەهید بوون، هەرچەندە تا ئێستا ڕوون نییە شەهید بوونی ئەو پێشمەرگانە لەلایەن تورکیاوە بووە یاخود پەکەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button