لە ڕوداوێکی دەگمەندا گەنجێک چەقۆیەکی 27 سانتیمەتری قوتدا

لە ڕوداوێکی دەگمەندا گەنجێک چەقۆیەکی 27 سانتیمەتری قوتدا و تیمێکی پزیشکیش بەنەشتەرگەری چەقۆکە لە هەناویدا دەردەهێننەوە.

میدیاکانی میسر، بڵاویان کردەوە، لە ڕوداوێکی دەگمەندا پزیشکانی ئەو وڵاتە توانییان ژیانی گەنجێک ڕزگار بکەن کە چەقۆیەکی 27 سانتیمەتر درێژی، قوت دابوو و چەقۆکەشیان بە نەشتەرگەریی لەهەناویدا دەرهێنایەوە.

لە بارەی ڕووداوەکەوە ڕۆژنامەی (المصری الیوم) لە زاری سەعد مەکی، بریکاری وەزارەتی تەندروستی میسرەوە بڵاویکردەوە، نەخۆشێک کە ئازارێکی زۆری لەهەناودا هەبووە سەردانی نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی مەنسوڕەی کردووە و بەهۆی پشکنین و ئەنجامدانی تیشک بۆیان دەرکەوتووە شتێکی نامۆ لە هەناویدا هەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە لەدوای نەشتەرگەرییەکی قورس تیمێکی پزیشکی وڵاتەکەیان توانیویانە چەقۆیەک لە هەناوی نەخۆشەکە دەربهێننەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button