بە وێنە… ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕەویەوە کارەساتی دروستکرد

لڤین:

لە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕەویەوە، خۆی کێشا بە دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا و یەکیک لە ئۆتۆمبێلەکانی کرد بە دوو کەرتەوە و لەڕووداوەکەشدا 4 کەس بریندار بوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕایگەیاند، “بەداخەوە کاتژمێر30و9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەرشەقامی جوتسایدی دارەتوو هیۆندایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە خۆی بەکیایەکی بارهەڵگری بچوک داداو کردی بەدوولەتەوە، لەدواییش خۆی کێشا بە مینی پاسێک و ئەویشی لەشەقام فڕێدایە دەرەوە، ئینجا خۆی لەشەقام دەرچوو وەبەسەر گردۆڵکەیەک کەوت کە لەلێواری ڕێگاکەدا هەبوو، ئینجا وەستا”.

سەبارەت بە دەرەنجامی کۆی گشتی ڕووداوەکەش ئاشکرایکرد کە 4 کەس بەسەختی برینداربوون و زیانی ماددی بەر 3 ئوتومبێل کەوتووە.

وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، ڕونیشیکردوەتەوە کە “خێرایی ڕێگا پێدراو لەسەر ئەم جوتسایدە بەهۆی ئەوەی کەناوچەی دانیشتوانە بە 60 کم لەکاتژمێرێک دیاری کراوە، بەڵام ئەو لێخوڕینەی کە کراوە لەلایەن هیۆندا تایبەتەکە، بەسەروی 120کم دەخەمڵێنرێت، چونکە ئەو زیانانەی کەوتونەتەوە بەخێرایی زۆر نەبێت ناکەونەوە”.

دوای ڕووداوەکەش بریندارەکان لە لایەن تیمە تەندروستییەکانەوە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button